15
زووم..
بەهۆی بڵاوبوونەوەی غاز لە ماڵەکەیاندا، حەوت کەس لە گوندی تەڵاتەپە لە سنوری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
فەرزین رەزا زادە، سەرۆکی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند، دوای گەیشتنی هەواڵ بە ناوەندی فریاکەوتن، تیمەکان دەستبەجێ رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
ئاماژەی بەوەش کردوە، لەو رووداوەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، کە چوار پیاو و دوو ژن و منداڵێک بوون.
سەرۆکی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ باسی لەوەش کردووە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی راستەقینەی ئەم رووداوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دیارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی غاز لە ماڵەکەدا گیانیان لەدەستداوە.