61
زووم..
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، حەبی لاوازبوون و تواندنەوەی چەوری کە بەبێ مۆڵەتی وەزارەتەکە لە دەرمانخانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەفرۆشرێن، ماددەی مەترسیداری وەک ئەمفیتامین یان شیشەیان تێدایە کە ئالوودەبوون دروستدەکەن و زیانی قەرەبوونەکراوەیان هەیە.
راشیگەیاند، ئەم حەبانە بە بەڵێنی فریودەرانەی وەک لاوازبوونی خێرا و بێ رێجیم، خەڵک رادەکێشن.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران تووشی بێخەوی، لێدانی خێرای دڵ و ئالوودەبوون بوون، تەنانەت بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە، ئەمفیتامین زیانی درێژخایەنی جەستەیی و دەروونی هەیە، بەڵام دەرمانخانەکان بە ئازادی دەیانفرۆشن.
نەبوونی چاودێریی و رێکاری توند بووەتە هۆی زیادبوونی قوربانیان و پێویستی بە هۆشیاری گشتیی و رووبەڕووبوونەوەی جدی هەیە.