87
زووم…
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، چوار زیندانی دیکە نوێ دەکەینەوە و هەموو پێداویستییەکانی زیندانێکی سەردەمیانەی تێدا دەبێت.
موراد ساعیدی بەڕێوەبەرى راگەیاندنى وەزارەتى دادى عێراق دەڵێ، یەکێک لە کێشە گەورەکانى زیندانەکانى عێراق قەرەباڵغی و نەبوونى شوێنە، بۆیە وەزارەت پلانى داناوە بۆ کردنەوەى چوار زیندانى نوێ لە هەر یەک لە پارێزگاکانى بەسرە، واست، موسەنا و ئەنبار.
بە گوتەی ساعدی، ئەم هەنگاوە کێشەى قەرەباڵغی زیندانەکان کەمدەکاتەوە و ئاسانکاریش دەکات بۆ کەسوکاری زیندانیکراوان، کە سەردانیان دەکەن.
ئاماژە بەوشکراوە، خالید شوانى وەزیری داد هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ وەرگرتنی زەوى لەو پارێزگایانە و دابینکردنى بودجە و پێداویستییەکان، هەروەها زیندانەکان بە شێوەی سەردەمییانە دروستدەکرێن و سەرجەم پێوەرە نێودەوڵەتییەکانى تێدا جێبەجێ دەکرێت.