32
زووم..
لە شارۆچکەی دێوڵان لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەورەبروسکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ناسڕ شکوری، سەرۆکی فریاکەوتنی شارۆچکەی دێوڵان بە ئاژانسی فارسی گوتووە، یەکێک لە قوربانییەکان لە گوندی سیس گیانی لەدەستداوە، ئەوەی دیکەش لە گوندی چرائاوا دووای بێسەروشوێن بوونی، تەرمی بێگیانی لە نزیک چیای سەرمە عەلی دۆزرایەوە، هەردووکیان بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکە گیانیان لەدەستداوە.
شکوری دەڵێت: “پێویستە لە کاتی روودانی هەورەبروسکە ، هاووڵاتیان خۆیان نەدەنە بەر مەترسیی بروسکە و لە شوێنی سەلامەتدا بمێننەوە.