34
زووم..
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى تۆماری دەنگدەرانى بۆ مانگێک درێژکردەوە و رایگەیاند، ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە ئەوانەى خۆیان تۆمار نەکردووە لە مافی دەنگدان بێبەش نەبن.
پێشتر ناوەندی ستراتیجیی مافەکانى مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندبوو، لە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراقدا نۆ ملیۆن کەس لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن ئەگەر وادەى تۆمارکردن درێژنەکرێتەوە.
بەگوێرەى ناوەندەکە، ژمارەی دەنگدەرانى عێراق، دواى ئەوەى لەدایکبووانی ساڵی 2007 تۆمار دەکرێن، گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 118 هەزار کەس، بەڵام تائێستا نزیکەى 20 ملیۆن کەس بایۆمەترییان بۆ کراوە، بەو پێیەش لە هەڵبژادنی 11ـی تشرینى دووەمى ئەمساڵ، نزیکەى نۆ ملیۆن کەس خۆیان تۆمارنەکردووە و بایۆمەترییەکانیان نوێ نەکردووەتەوە.