68
زووم..
پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، ئیسرائیل تاکە بەربەستە لەبەردەم ناوچەیەکی خاڵی لە چەکی ئەتۆم.
لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، عێراقچی جەختی لەسەر سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کردەوە و گوتی، چەکی کۆمەڵکوژ دژی بەها ئایینی و نیشتمانییەکانی ئێرانە.
هەروەها ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کار بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لە ئێران و تێکدانی زیاتری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
عێراقچی داوای لە ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە بەرامبەر بە کردەوەکانی ئیسرائیل وەربگرن.