52
زووم..
سروە پوورمحەمەدی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە، بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندان، بانگهێشتی زیندان کرا.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، پورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژینە، بۆ دەستپێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندانی، چووەتە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.
پێشتر، پوورمحەمەدی بە چەند تۆمەتێک، لەوانە پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش لە دژی حکومەت، بە 10 ساڵ زیندانی سزا دابوو.
دواتر دادگای پێداچوونەوەی سنە لە پاییزی ساڵی رابردوو، سزاکەی بۆ پێنج ساڵ زیندانی، کە دەبێت هەمووی جێبەجێ بکرێت، کەمکردەوە.