62
زووم..
راوێژکارێکی سەربازیی عەلی خامنەیی رایگەیاند، هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی هیچ کات جێبەجێنابن و ئەوان لەبەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا ئامادەی وەڵامدانەوەن.
ئەمیر ناسر ئاراستە جێگری گرووپی راوێژکارانی سەربازیی خامنەیی لە کاردانەوەی هۆشداریی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رایگەیاند، وەک سەربازێکی دێرین بە دڵنیاییەوە دەڵێت ئەم هەڕەشانە جێبەجێنابن.
گوتیشی، هێزە چەکدارەکان لە سەرووی ئەم هەڕەشانەوە ئامادەیی وەڵامدانەوەیان هەیە و لە هەموو رەهەندە سەربازییەکاندا هێزەکانیان ئامادەکردووە تاوەکو بە دەسەڵاتەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بدەنەوە.
ئەمەش لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپە کە هۆشداریی دابوو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکاندا، بژاردەی هێرشی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی بەکاردەهێنرێت.