32
زوومی کلتوور
زنجیرەی کۆمیدیی کڵین سڵەیت لە دوای وەرزێک لە ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆ هەڵوەشێندرایەوە.
یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە، رۆژی شەشی شوباتی ئەمساڵ پیشاندرا و ٨ ئەڵقەی لێ بڵاوکرایەوە.
زنجیرەکە ئیمتیازی ٨٩ لە سەدی لە رۆتن تۆمەیتۆز بەدەستهێنا و لەلایەن رەخنەگرانیشەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.
هەرچەندە تەواوی کاستی زنجیرەکە و دەرهێنەرەکانیشی بەم بڕیارە دڵتەنگن، بەڵام لە دوای کۆچی دوایی ‘نۆرمەن لیر’ـی بەرهەمهێنەری زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠٢٣، پێیانوایە ناوەڕۆک و وردەکارییەکانی چیتر وەک وەرزی یەکەم نابێت، بۆیە بڕیاردرا زنجیرەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.