زوومی کلتووری
دەرهێنەری براوەی ئۆسکار، ستیڤن سودلبێرگ، دەڵێت: شکستی بازرگانی وەک فیلمەکانی ‘بلاک باگ’ کە بە تێچووی ناوەندی دروستدەکرێن نائومێدکەرە و دۆخێکی باش نییە بۆ سینەما.
ئەم دەرهێنەرە کە بە تازەیی فیلمی ‘بلاک باگ’ـی لە سینەمادا پیشانداوە. لەگەڵ ئەوەی لە فیلمەکەیدا ئەکتەرانی وەک ‘مایکڵ فاسبێندەر و کیت بلانشێت’ تێیدا بەشدارن و لە لایەن رەخنەگرانەوە بە باشی پێشوازی لێکراوە، بەڵام لە رووی فرۆشەوە رووبەڕووی شكست بوویەوە.
فیلمەکە بە بوودجەی ٥٠ تا ٦٠ ملیۆن دۆلار درووستکرا و تەنها فرۆشی ٣٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری هەبوو.
سودلبێرگ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ‘ئێندیپندنت’ دوای ئەو شکستە دەڵێت: ئەم فیلمە لەو جۆرە فیلمانەیە کە هەموو ئەزموونی خۆمم لەسەر بونیاد ناوە، وە ئەگەر فیلمێک بە تێچوویەکی ناوەندی و بە پاڵەوانێتی ئەکتەری ئەستێرە نەتوانێت کەسانی سەرو ٢٥ ساڵ بۆ سینەما رابکێشێت، بەراستی ئەمە رووداوێكی نا ئومێدکەرە بۆ سینەما، ئەو کەسانەی کە بۆ درووستکردنی ئەم جۆرە فیلمانە پشتیوانی من دەکەن دەبێت ئیتر چۆن بیر بکەنەوە؟