لە ڕۆژانی جەژندا 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە

زووم…

 

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە .

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەو گەشتیارانە لە ٨ تاوەکو ١٣ـی نیسان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە.

راشیگەیاند، گەشتیاران زۆربەیان هی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێران و توركیا و وڵاتانی دیکە بوون.

ئاشکراشیکردووە، لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button