زوو،…
لە 1ی ئازاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو بۆ دیاریکردنی 290 نوێنەری پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵ بەڵام رێژەی بەشداریکردن هێندە کەم بوو، 45 کورسی بە بەتاڵیی مانەوە.
تێکچوونی دۆخی ئابووری و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە ئێران وایکرد خەڵکێکی زۆر نائومێدبن لە چاکسازییەکان و باشتربوونی بارودۆخی ئابووری، بۆیەش خۆیان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەدوور گرت.
لە قۆناغی هەڵبژاردنی یەکەمدا رێژەی دەنگدانی خەڵک نزیکەی %40 بوو کە کەمترین بەشداری خەڵک بوو لە هەڵبژاردنەکانی مێژووی ئێراندا.
لە راپرسییەکیشدا کە لەلایەن خەبەر ئۆنلاینەوە بڵاوکرایەوە، دەریخست کە %58ی خەڵک بە هیچ شێوەیەک نازانن کە هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، هەروەها رێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکان لە هەموو ئێراندا نزیکەی %30 دەبێت.
تەنها یەک رۆژ دوای لابردنی ئەو راپرسیە لە ماڵپەڕەکەی، خەبەر ئۆنلاین رایگەیاند: “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوا لە خەبەر ئۆنلاین کرا ئەو هەواڵە بسڕێتەوە” و جەختیان لەوە کردوەتەوە کە “بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە راپرسییەک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان پێچەوانەی یاسایە”.
لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، زۆرینەی کورسیەکان دیاریکرا و لە کۆی 290 کورسی پارلەمان، 245 کورسی نوێنەرەکانیان سەرکەوتن: فراکسیۆنی دەسەڵات بە %64 زۆرترین کورسی بەدەستهێنا و ریفۆڕمخوازەکان %18 و کاندیدای سەربەخۆش %18 بووە.
ئەمڕۆش لە قۆناغی دووەمدا ٤٥ کورسی دیکە لە 21 بازنەی هەڵبژاردن یەکلایی دەکرێنەوە و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنەش ئەوەیە کە لە 8 بازنەی تەورێز، تاران، ئابادان، شیراز، کرماشان، خورەم ئاباد، قایمشار و مەلایر بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەنگدانەکە بەڕێوەدەچێت.