ئێران گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاستکردەوە

زووم…

 

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکای پشتڕاستکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان سەبارەت بە هەواڵی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان، رایگەیاند، ئەم وتووێژانە پرۆسەیەکی بەردەوامه، یەکەم دانوستان نەبوون و دواهەمین دانوستانیش نابن.

پشتڕاستکردنەوەی نوێنەرەکەی ئێران دوای ئەوە دێت، ماڵپەڕی ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە عومان گفتوگۆیان کردووە و باسیان لە چۆنیەتی دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان و دانوستانە ئەتۆمییەکان کردووە.

ئەو دانوسانە ناڕاستەوخۆیانە دوای مانگێک دێت لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button