سۆلاڤ شەیدا دوای ململانێ لەگەڵ شێرپەنجە کۆچی دواییکرد

سۆلاڤ شەیدا، ئەکتەر و دەرهێنەر بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا

سۆلاڤ لە ساڵی 1986 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە

لە تەمەنی 8 ساڵیەوە و لە ساڵی 1994 تێکەڵی دنیای هونەر بووە

وەک ئەکتەر لە چەندین فیلم وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، لەوانە  ژانی گەل، كەواتە چاوەرێ‌، گەرەكی داهۆڵەكان، سێگۆشەی مەرگ، ئەزموون

لە چەند کورتە فیلمێک بەشداریکردووە وەک کورتە فیلمی سۆما، كورتە فیلمی دەنگدان، كورتە فیلمی مایكرۆفۆن و كورتە فیلمی مارە بەجاش

لە چەند درامایەک وەک ئەکتەری سەرەکی رۆڵی بینیوە وەک ژیلەمۆ، دووپشك، فرمێسك، لەگوڵێك كاڵتر، براوەو دۆراوەكان، ژوانێك بۆ خۆشەویستی، چپەی رابردوو لەگەڵ درامای بەخته باران

کاری دەرهێنانی بۆ دوو کورتەفیلم کردووە بە ناوەکانی(داو، فرمێسك بۆ تارا)

لەسەرەتای ئەمساڵ هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا توشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە(شێرپەنجەی لیمفەگرێکان) راگەیاند و لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەری وەردەگرت

هەواڵی زیاتر

Back to top button