پاپا بێنێدیکتی شانزەیەم لە ڤاتیکان بەخاکدەسپێردرێت

شەش رۆژ پێش ئێستا کۆچیدوایی کرد

رێوڕەسمى بەخاکسپاردنی پاپای پێشوو بێنێدیکتی شانزەیەم، لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە شاری ڤاتیکانی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. ئەو رۆژی شەممە لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.

ماتیۆ برۆنی، بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی کەنیسەی کاسۆلیکی رۆما رایگەیاند، بەگوێرەی وەسیەتی خۆی، پرسەی پاپا بێنێدیکت “سادە” دەبێت.

پاپا فرانسیس سەرپەرشتنى رێوڕەسمەکە دەکات

پرسەکە لە رێوڕەسمێکی نەریتیدا بە سەرپەرشتى پاپا فرانسیس بەڕێوەدەچێت، یەکەمجارە لە سەدەی مۆدێرندا پاپا سەرپەرشتى پرسەی پاپای پێش خۆی بکات.

ماتیۆ برۆنی گوتى، رێوڕەسمەکە هاوشێوەی رێوڕەسمى هاتنە سەر تەختی پاپایەکی حوکمڕان دەبێت، بەڵام هەندێک گۆڕانکارى تێدادەکرێت.

لە کاتی پرسەکەدا بێنێدیکت بناوی پاپای ئیمێریتس ناوی دەهێنرێت و زمانی هەندێک لە رێوڕەسمە ئاینییەکان جیاواز دەبێت، چونکە ئەو لە حوکمڕانیدا نەبووە کاتێک کۆچیدوایی کردووە.

رێوڕەسمەکە لە گۆڕەپانی سانت پیتەر بەڕێوەدەچێت

رێوڕەسمەکە لە کاتژمێر 9:30 بەیانی بە کاتی ئیتاڵیا لە گۆڕەپانی سانت پیتەر دەستیپێکرد.

پاشان تابوتەکەی بینیدکت لە رێوڕەسمێکدا بۆ کریپتی ڤاتیکان دەگوازرێتەوە، کە دەکەوێتە ژێر شاری ڤایکان و لەوێدا لە یەکەم گۆڕی یۆحەنا پاوڵی دووەمدا بەخاکدەسپێردرێت. گۆڕەکە دوای تەرمی یۆحەنا پاوڵی دووەم چۆڵکراوە و پاشماوەکانی گواسترانەوە بۆ کەنیسەیەک لەنێو باڵەخانەی بازیلیکای ڤاتیکان.

رێورەسمەکە نزیکەى سێ کاتژمێر دەخایەنێت و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان ئامادەى دەبن.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى ڤاتیکان، بێنێدیکت، کە لە ماوەی نزیکەی 600 ساڵدا یەکەم پاپا بوو، کە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، نەک بۆ هەتا هەتایە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. لە 31ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022دا لە شاری ڤاتیکان کۆچیدوایی کرد.

پاش کۆچیدوایی یۆحەنا پاوڵی دووەم، لە نیسانی 2005 بە پاپا هەڵبژێردرا، ساڵی 2013 دەستی لەکارکێشایەوە.

پاش کۆچیدوایی بێنێدیکت، چەندین کەسایەتی سیاسی جیهانی و ئاینی، لەوانە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و رێبەری گەلی تیبت و بودایی دالای لاما، پرسە و هاوخەمییان بۆ ڤاتیکان نارد.

هەزاران کەس لە رێوڕەسمەکەدا بەشدارن

هەزاران کەسی ماتەمگێڕ لەنێویاندا جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا، سەرەتای ئەم هەفتەیە لە رێوڕەسمێکدا لە بازلیکای سانت پیتەردا رێزیان لە تەرمی پاپای پێشوو پێشوو گرت.

پاپا فرانسیس لە رێورەسمەکەدا رێزی لە سەرۆکی پێش خۆی گرت و گوتى، “پێم خۆشە لەگەڵ ئەوانەی لێرە لە تەنیشتمانن، کە پرسە بۆ بێنێدیکتی شانزەهەم دەگێڕن، بە بیری بهێنەمەوە، کە ئەو مامۆستایەکی گەورەی بڵاوکردنەوەی ئاینی مەسیحیەت بوو”.

‌هیواشی خواست “یارمەتیمان بدات بۆ دووبارە دۆزینەوەی خۆشی، باوەڕ و هیوای ژیان لە مەسیحدا”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button