باڵیۆزی ئێران لە عێراق: لە هەولێر و سلێمانی سێ كەمپ بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دیاریكراوە

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە هەرێم لە چەك داماڵراون

زووم..

 

باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان لە چەك داماڵراون و گواستنەوەشیان بەباشی دەڕوات و لەهەولێر و سلێمانی سێ كەمپیان بۆ دروستدەكرێت و شوێنەكەیان دیاریكراوە.

محەمەد كازم ئالسادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە بارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و چەككردنی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، دۆسیەی گواستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان بەشێوەیەكی باش دەڕوات و بۆ ئەو مەبەستەش سێ كەمپ دیاریكراوە، كە سیانیان لە هەولێرە و یەكێكیشیان لەسلێمانیە، ئاشكراشیكردوە، لە سلێمانی هێزەكان كۆدەكرێنەوە و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەمارۆدانیان دیوارێك دروستدەكات.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق، دەشڵێت، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان لەچەكی نیچمە قورس داماڵراون، بەڵام بۆ چەكی سوك دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كە زۆرینەی خەڵكی عێراق لەماڵەكانیان چەكی كڵاشینكۆف و ئاگرینیان هەیە، بەڵام رێگە پێدراو نیە ئەو هێزانە خاوەنی ئەو جۆرە چەكانەشبن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button