چی لە پشت ئارتمێسی یەکەوە خۆی شاردووەتەوە؟

سەرەنجام "خواوەندە یۆنانییەکە" بەبێ کێشە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

 

زووم، ئاژانسەکان:

سەرەنجام ئەمڕۆ چوارشەممە کەشتیی ئارتمێسی یەک لەلایەن ئاژانسی ناساوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، پاشئەوەی زیاد لە جارێک بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە گەشتەکە دواخرابوو.

ئارتمێسی یەک لە رێگەی موشەکێکەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و بەرەو خولگەی مانگ بەڕێدەکەوێت، پاش گەشتەکەی ئەپۆلۆ دەبێتە یەکەم گەشتی ناسا بۆ سەر مانگ.

ئاژانسی ناسا لە خۆڕا کەشتییەکەی ناونەناوە “ئارتمێسی یەک”، بەڵکو لەمەدا مەبەستێکی دیاریکراوی هەیە.

ئارتمێس ناوێکی کۆنی ئیغریقییە و لە ئەفسانە کۆنەکانی یۆناندا خوداوەندی راوکردن و دارستان و گیانلەبەرە کێوییەکان و مانگ بووە.ئارتمێس خوشکی خوداوەند “ئەپۆڵو”یە، کە خوداوەندی خۆر و مۆسیقا و شیعرە. هەڵگری ناوی یەکەم کەشتی ئاسمانی ناسا بوو، کە مرۆڤی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد لە سآڵی ١٩٦٩.

لە وێنە هونەرییە کۆنەکاندا، ئارتمێس و ئەپۆلۆ دوو خوداوەندی دوانەن، بە خولیایەکی هاوبەش ناسرابوون کە ئەویش هەڵدانی”تیر و کەوان” بووە.شتێکی نوێ نییە بۆ فەلەکناسەکان کەشتییەکانیان بە ناوی خوداوەندە یۆنانیەکانەوە ناو بنێن، بە تایبەت کە زۆربەی ناوی هەسارەکان لە ناوی خوداوەندەکانی شارستانییەتە کۆنەکانیشەوە سروشیان وەرگرتووە.

ئەفسانەکان چۆن باسی ئارتمێس دەکەن؟

پسپۆڕی لێکۆڵینەوە لە ئەفسانە یۆنانییەکان، ماری کلێر بیولیۆ، لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی “گفتوگۆ”دا بڵاوکراوەتەوە، دەنووسێت، ناوی ئارتمێس هێمایەکی بەرزی هەڵگرتووە، نەک

تەنها لەبەرئەوەی ئارتمێس خوداوەندی مانگی یۆنانیەکان و رۆمییەکان بووە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی لە سەردەمی ئێستادا بووەتە ئایکۆنێکی فێمینیست، وەک نوێنەرایەتی ئازادی ناودەبرێت.

 

خوداوەندی راوکردن یاخود “ئارتمێس” لە نێو شارستانییەتە کۆنەکاندا بە دوو ناوی جیاواز ناسراوە، لە نێو یۆنانییەکان ئارتمێسە، لە نێو رۆمەکاندا دیانایە، وەک زۆرێک لە منداڵەکانی زیۆس، لەدایکبوونیشی کۆنتێکستێکی تراژیدی هەبووە.

ئامانج و ئەرکی کەشتی “ئارتمێس” چییە؟

کەشتییەکەی ئارتمێس بێ سەرنشینە، یارمەتی تاقیکردنەوەی پلەکانی تیشک و لەرزین و گەرمی دەدات کاتێک بە بەرگەهەوادا تێدەپەڕێت.

ئەگەر گەشتەکەی ئارتمێسی یەک کاروبارەکانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێبکات، لە ساڵی 2025دا گەشتی دووەمیان ئەنجامدەدەن و ئەمجارەیان دوو کەس لەگەڵ خۆیدا دەبات، کە بە دڵنیاییەوە یەکێکیان ژن دەبێت.
ژنان نوێنەرایەتی لەسەدا ٣٠ی هێزی کار دەکەن لە ژوورەکانی هەڵدانی “ئارتمێس”.
گەشتەکەی ئارتمێس رێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لەداهاتوودا مرۆڤ گەشتی مەریخ بکات، هەروەها وێستگەیەکی هەمیشەیی لەسەر مانگ دابمەزرێنێت.لە درێژخایەندا ئامانجی بەرنامەکەی ناسا ئەوەیە فێری مرۆڤایەتی بکات کە بتوانن لە ئاسماندا بژین، هەروەها فێربونی هەموو ئەو تەکنیکانەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی گەشتەکانی بۆ مەریخ و هاتنەوە بۆ سەر زەوی.

هەواڵی زیاتر

Back to top button