لە رۆژاڤا ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەردەوامن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رۆژاڤا: سێ ملیۆن کەس بەشداریی دەنگدان دەکەن

زووم…

 

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژاڤا بەردەوامن، بڕیارە کۆتایی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت و هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش لە رۆژاڤا پێشبینی دەکات سێ ملیۆن کەس دەنگ بدەن.

حسێن شێخ، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە ئاژانسی هاوار نیوزی گوتووە، لیژنەی هەڵبژاردنیان لە حەوت ناوچە پێکهێناوە و هەفتەی داهاتوو، دوای ئەوەی ئەنجومەنی دیموکراتیی گەل لە ناوچەکان لیژنەکان و ئەندامەکانیان پەسەند دەکەن، پرۆسەکە تەواو دەبێت.

گوتیشی، هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی و لە رۆژی 30ـی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان هەڵدەبژێردرێن، پێشبینییش دەکات سێ ملیۆن کەس بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button