هەرێم؛ 180 هەزار کارتی دەنگدان دابەشکراون و 76 هەزار کارتی تازەش دەرکراون

هەرێم؛ 180 هەزار کارتی دەنگدان دابەشکراون و 76 هەزار کارتی تازەش دەرکراون

سبەینێ کۆتا وادەی تۆمارکردنی بایۆمەترییە لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 180 هەزار کارت دابەشکراوە و زیاتر لە 76 هەزار دەنگدەری تازە تۆمارکراون.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە زوومی گوت، لە 1ی کانونی دووەمی 2024ـەوە تا 29ـی شوباتی 2024، 180 هەزار و 704 کارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەرانی سێ پارێزگاکای هەرێمی کوردستاندا دابەشکراون بەم شێوەیەی خوارەوە، 16 هەزار و 511 کارت لە پارێزگای هەولێر، 150 هەزار لە پارێزگای سلێمانی و 14 هەزار و 179 کارتیش لە دهۆک.

جومانە غەلای گوتیشی، تاوەکو 25ـی شوباتی 2024، 76448 دەنگدەری نوێ لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون بەم شێوەیەی خوارەوە، لە پارێزگای هەولێر، 34 هەزار و 888 دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانیش 20 هەزار و 357 دەنگدەر و لە پارێزگای دهۆکیش، 21 هەزار و 203 دەنگدەری تازە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button