دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی بۆ لابردنی کۆتای ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رەتکردەوە

زووم…

 

دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی بۆ لابردنی سیستمی کۆتای ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رەتکردەوە.

سکاڵاکە لەلایەن کاندیدێکی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای واست تۆمارکرابوو، کە بەهۆی سیستمی کۆتای ژنانەوە، نەبووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و کاندیدێکی ژن خراوەتە شوێنی.

دادگای فیدراڵی عێراق دوای دادبینی بۆ سکاڵاکەی ناوبراو، سکاڵاکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، سیستمی کۆتای ژنان بابەتێکی دەستورییە .

بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەبێت رێژەی ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لە سەدا 25 کەمتر نەبێت.

هەر بەگوێرەی یاساکە، ئەگەر کورسییەکی کۆتای ژنان لە بازنەیەکی هەڵبژاردن بمێنێتەوە و چەند لیستێک هەبن کە سێ کورسی، یان دوو کورسی یان کورسییەکی ئەنجومەنیان بەدەستهێنابێت، بەبێ ئەوەی هیچ ژنێک لە کاندیدە براوەکانیان هەبێت، ئەوا بەگوێرەی زۆرترین دەنگ ژنێک جێگەی یەکێک لە کاندیدە براوەکانی ئەو لیستانە دەگرێتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button