قایمقامیەتی رانیە: چوار تەن خوێ کە شیاوی خواردن نەبوون دەستیان بەسەرداگیرا

زووم..

 

قایمقامیەتی رانیە رایگەیاند، چوار تەن خوێ کە شیاوی خواردن نیە دەستی بەسەردا گیرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتە بەر.

لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەسەر زانیاری بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، بەدواداچوونیان کردووە بۆ هەشت جۆر خوێ و کە سێ جۆریان لە پشکنین دەرنەچوون و رێژەی یۆدیان زۆر کەمبووە.

دەشڵێت، بە هیچ جۆرێک ئەو جۆرە خوێیانە شیاوی خواردن نەبوون، کە بریتى بوون لە جۆری سورداش و خاتوون و ئاڵتون سارا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button