قایمقامیەتی سلێمانی: هاوردەکردنی گۆشتی بەستوو زیاتر بکرێت

زووم..

 

قایمقامیه‌تی سلێمانی داوادەکات، بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشتی سوور، هاودەکردنی ئاژه‌ڵی زیندوو و گۆشتی بەستوو زیاتر بکرێت.

ئەمڕۆ لە قایمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک لەبارەی گرتنەبەری چەند رێکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور کرا، قایمقامیەتەکە دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە چەند رێکارێک دەرکران، ئەوانیش رێگەپێدانی بازرگانه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ سه‌ربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستووی هاورده‌كراو، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.

جەختیشکراوەتەوە، له ‌كاتی هاورده‌كردنی به‌ربومه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری و ماسیدا، پێویسته‌ بازرگانه‌كان ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێنه‌ری و ته‌ندروستی بكه‌ن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش به‌رده‌وام چاودێریی مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن به‌روبومه‌كانی گۆشت و مریشك و ماسی تێدایه‌.

هەواڵی زیاتر

Back to top button