وەزارەتی شارەوانی: دابەشكردنی زەوی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

زووم..

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی هەفتەیەک بە شارەوانییەکان دەدات بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی “تێروتەسەل” بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، دەبێت تا هەفتەی داهاتوو سەرجەم شارەوانییەكان راپۆرتێكی تێروتەسەل ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوییەکانیان لەسەر نەخشەدا دیاری بكرێت.

هاوکات، جەختیشیکردووەتەوە لەسەر پەلەكردن لە پرۆسەكە و گوتوویەتی، لە ئەگەری بەردەستنەبوونی زەویی پێویست لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانییەکان، پێویستە ماستەرپلانەکان فراوان بکرێن، بۆ ئەوەی بتوانن زەوی بەسەر زۆرترین فەرمانبەردا دابەش بکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button