فرانس پرێس: 800 هەزار فەڵەستینی لە رەفەح ئاواربوون و شەڕ و بۆردومانەکانیش بەردەوامن

زووم…

 

شەڕ و پێکدادانی قورس لە کۆمەڵگەی جەبالیا و بۆردومانی چڕی ئیسرائیلیش لە رەفەح بەردەوامن کە 800 هەزار فەڵەستینی تێدا ئاوارە بوون.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 70 ئامانجی لە سەرتاسەری کەرتەکە بۆردومان کردووە، تەندروستیی غەزەش جەختیکردەوە کە دەیان هاووڵاتی بەهۆیەوە کوژراون.

کەتائیبی عیزەدین قەسام کە باڵی سەربازیی حەماسە رایگەیاند، چەند ئۆتۆمبێلێکی جەنگیی ئیسرائیلی لە رەفەح کردووەتە ئامانج، هێزەکانی سەرایا قودسیش کە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادە رایگەیاند، شەڕێک قورسیان لەگەڵ هێزێکی ئیسرائیلی کردووە لە رۆژهەڵاتی رەفەح.

هاوکات ئاژانسی فریاگوزاری و کاروباری ئاوارە فەڵەستینییەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، زیاتر لە 800 هەزار فەڵەستینی ناچارکراون رەفەح چۆڵ بکەن بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلی بۆسەر شارەکە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button