قایمقامیەتی سلێمانی: پێویستە کۆگاکان شوێنی تایبەت بە خۆراکی بەسەرچوویان هەبێت

زووم…

 

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە مارکێت و کۆگاکان بەوەی پێویستە شوێنی تایبەت بە خۆراکی بەسەرچوویان هەبێت و لێی بنوسرێت، بۆ فرۆشتن نییە.

قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو جیاکردنەوەی ئەو خۆراک و شمەکە خراپ و بەسەرچووانەی لە مارکێت و کۆگاکاندا هەن، لیژنە هاوبەشەکان داوا دەکەن شوێنی تایبەتیان بۆ دروستبکرێت و لێی بنوسرێت، بۆ فرۆشتن نییە.

جەمال محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان دەڵێت، پێویستە ئەو شوێنە جیاکراوەیە تەنها خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو و خراپبووی تێدابێت.

جەمال محەمەد جەخت لەوە دەکاتەوە، لەهەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button