فۆڕن پۆڵسی: چین دەیەوێت رۆڵی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاوازبکات

زووم:

گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی بڵاویکردەوە، چین نایەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی ئەمریکا بگرێتەوە، بەڵکو دەیەوێت لاوازی بکات.

یون سون، بەڕێوەبەری پرۆگرامی چین لە ناوەندی “ستیمسن” لە وتارێکیدا، کە لە گۆڤاری فۆڕن پۆڵسیی ئەمریکی بڵاوبووەتەوە دەڵێت، چین نایەوێت شوێنی ئەمریکا بگرێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو دەیەوێت رۆڵی ئەو وڵاتە لاواز بکات.

یون سون نووسیویەتی، لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەزە، رۆڵی چین لە ناوچەکەدا چەندین پرسیاری هێناوەتە ئاراوە، لەکاتێکدا سەرکەوتووبوو لە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان سعودیە و ئێران.

یون سون باسی لەوە کردووە، چین تێروانین و خواستی هەبووە بۆ ئاسایشی جێگرەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2018ـەوە کاری لەسەر ئەو پلانە کردووە، نووسویشیەتی تێڕوانینی وڵاتەکەی بۆ داهاتوو ئەوەیە سیستمێکی تازە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێنرێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button