بایدن بەڵێنى بەردەوامبوونى هاوکارییەکان بە ئۆکراین دەدات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێن دەدات پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراین بەردەوامبێت، ئەمەش وەک هیوایەک بۆ کیێڤ سەیردەکرێت، چونکە لە پرۆژەیاسای پارەدارکردنی حکومەتەکەی بایدن کە بۆماوەی 45 رۆژ هیچ بودجەیەک بۆ ئۆکراین تەرخاننەکراوە.

بایدن دەڵێت، ناتوانین لەژێر هیچ بارودۆخێکدا رێگە بەخۆمان بدەین هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراین بوەستێت. دەمەوێت هاوپەیمانەکانمان دڵنیا بکەمەوە ئێمە هەرگیز جێتان ناهێڵین.

هەواڵی زیاتر

Back to top button