بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین

100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت

زووم..

 

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیش دەڵێت خواستی دۆلار لەبازاڕەكاندا كەمبووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت زیاتریش دابەزێت.

جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە زوومی راگەیاند، لەدوای سەردانەكەی شاندی حكومەتی عێراق بۆ ئەمریكا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار رووی لە دابەزین كردووە و لەئێستاشدا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی هەر 100 دۆلارێك بە 145 هەزارو 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دەشڵیت، لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواست لەسەر كڕینی دۆلار بەراورد بە رابردوو كەمبووەتەوە، هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زۆرینەی مامەڵەكان بە ئۆتۆمبێل و قیستەكانەوە كراوەتە دینار و بانكی ناوەندیش خستنەڕووی دۆلاری رۆژانەی زیادكردووە و ژمارەیەك بانكیش ئازادانە دەتوانن حەواڵەی دەرەوە بكەن

هەواڵی زیاتر

Back to top button