ئەمڕۆ یادی کۆچی دوایی پیاوەکەی سەر 100 دۆلارییە

زووم…

 

بنیامین فرانکلین، لە زیاتر لە بوارێکدا پێشەنگ و کاریگەر بووە، زانا و داهێنەر و دیپلۆماتکار بووە

لە رووی سیاسییەوە، یەکێک بووە لە پێشەنگانی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی بەریتانیا، بۆیە نازناوی “یەکەم ئەمریکی” پێدراوە

هەروەها یەکێک بوو لەو کەسانەی جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمریکایان داڕشت

فرانکلین کەسێکی زیرەک بووە، جێدەستی لە بواری زانستیدا دیارە، بەتایبەتی لە تێگەیشتنی فراوانی بۆ کارەبا

لەبواری نووسین و چاپیشدا کاریکردووە و خاوەنی دەستگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە بووە، ئەمە جگە لەوەی توێژینەوەی لەبواری فەلسەفەدا کردووە

بنیامین فرانکلین رۆژی 17ـی نیسانی 1790 کۆچی دوایی کرد

وەک رێزلێنانێک بۆ خزمەتەکانی بە ئەمریکا، وەزارەتی گەنجینە وێنەی فرانکلینی خستە سەر دراوی 100 دۆلاری

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button