فرۆشی درۆنی تورکیا لە ساڵی 2023دا 27% زیادیکردووە

زووم:

 

داهاتی فرۆشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ساڵی 2023دا بەڕێژەی 27% زیادیکردووە و فڕۆکەی بایرەکتار تی بی دووش پڕفرۆشترین بووە.

هەلوک گۆرگون، سەرۆکى پیشەسازیی بەرگریى لە سەرۆکایەتى کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، لە ساڵى 2022دا، تورکیا لە بوارى فڕۆکەوانى و پیشەسازیی بەرگرییدا بە بەهاى چوار 5.3 ملیار دۆلار فرۆشى بە وڵاتان هەبووە، لە ساڵى 2023دا بەڕیژەی 27% زیاتر بووە و گەیشتووەتە 5.5 ملیار دۆلار.

توانیومانە لە ساڵى 2023 دا لە هاوردەکردنى دروستکراوەکانى پیشەسازیی بەرگریدا ژمارەى پێوانە بشکێنین

دەشڵێت، من سوپاسى سەرۆککۆمار دەکەم هەمیشە پاڵپشتمان بووەو بە ئیرادەى خۆمان توانیومانە سەرکەوتن بەدەستبهێنین و لە ساڵى 2023 دا لە هاوردەکردنى دروستکراوەکانى پیشەسازیی بەرگریدا ژمارەى پێوانە بشکێنین.

بە گوێرەى ئامارەکانى سەرۆکى پیشەسازیی بەرگریى سەرۆکایەتى کۆمار، کۆمپانیای بایکار خاوەنی نۆ جۆر درۆنی هەواڵگریی، چاودێری و شەڕکەرە، بەناوبانگترینیان درۆنەکانی Bayraktar TB-2 کە پڕ فرۆشترینیانە لەسەرئاستى جیهان.

راگەیاندووە، لەماوەى 10 ساڵدا تورکیا لەبوارى فڕۆکەوانیی و پیشەسازیی بەرگریی و فرۆشتنى درۆندا قۆناغى زۆر باشى بڕیوە بەوەى لە 2023 دا درۆن و لەبوارى بەرگریدا بە 185 وڵات 230 جۆر دروستکراوى خۆى لەو بوارە بە وڵاتانى دەرەوە فرۆشتووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button