لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد کرا

زووم:

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی رەوانەی بەغداد کرد، ئەوەش بە گوێرەى راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

هەر بە گوێرەى راگەیاندنى وەزارەتى دارایی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، بە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ناردوویەتى، لەسەر داوای بەغداد بە عەرەبی نێردراوە و تایبەتە بە مووچەی مانگی رابردووى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

ئەمە یەکەم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، بنێردرێت بۆ بەغداد، کە بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، بۆ مووچەی مانگی ئادار و مانگەکانی دیکە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی بکرێت و لەڕێی بانکەکانەوە دابەشبکرێت.

پێشتریش تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاندبوو، چاوەڕێى حکومەتى هەرێمى کوردستانن لیستى موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى دوو بنێرن، لە مانگى سێشەوە پێویستە، ئەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەران بکرێتەوە و لەو رێگەیەوە موچە دابەشدەکرێت.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button