روسیا هەڕەشەى تازەنەکردنەوەى رێککەوتنی دانەوێڵە دەکات

دەیەوێت وڵاتانى G7 سزاکانى قەدەغەى کەلوپەلى لەسەر لاببەن

زووم، ئاژانسەکان

دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشوی روسیا رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی گروپی G7 بڕیاری قەدەغەکردنی کەلوپەلی وڵاتانی جیهان بدەن بۆ روسیا، وڵاتەکەی بە پەکخستنی رێککەوتننامەی دانەوێڵە، کە بە رێککەوتننامەی دەریای رەش ناسراوە، وەڵامی ئەو وڵاتانە دەداتەوە.

ئەم گوتانەی مێدڤێدێڤ لەکاتێکدایە کە رێککەوتننامەکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەناردەی بەرهەمی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ بازاڕەکانی جیهان. روسیا چەندینجار ئاماژەی بەوەداوە، رێگە نادات رێککەوتننامەکە لەدوای 18ی ئایارەوە بەردەوامبێت.

رۆژی یەکشەممە وڵاتانیG7  داوایانکرد رێککەوتننامەکە درێژبکرێتەوە، بەتەواوی جێبەجێبکرێت و فراوان بکرێت.

ساڵی رابردوو لاتیڤیا، کە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆیە، دەستی بەسەر کەشتییەکی پەینی کیمیایی دانەوێڵەدا گرت و لەلایەن بەرنامەی خۆراکی جیهانییەوە رەوانەی کینیا کرا. روسیا دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی وەک بەربەستێکی سەرەکیی هەژمارکرد بۆ بەردەوامیی بەشداریکردنی لە رێککەوتنی دانەوێڵەدا.

لەسەروبەندیی ئەم گرژییانەدا، روسیا چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند زیاتر لە 20 دیبلۆماتکاریی ئەڵمانیا رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە. لەسەرەتادا ئەڵمانیا هیچ هەواڵێێکی لەوجۆرەی پشتڕاست نەکردەوە. بەڵام دواتر رایگەیاند فڕۆکەیەکی حکومەتی روسیا لە بەرلینی پایتەخت نیشتووەتەوە کە پەیوەندیی بەو بابەتەوە هەبووە.

گرژییەکانی دەریای ناوەڕاست تادێت فراوانبوون دەبێت و لە دوایین پێشهاتدا، بەگوێرەی پارێزگاری دورگەی کریمیای ئۆکراین کە لەلایەن روسیاوە “داگیرکراوە” رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێکی درۆنیی ئۆکراینیان لە بەندەری سێڤاستۆپۆل بەرپەرچداوەتەوە.

هەرچی پەیوەندی بە بەرەکانی جەنگیشەوە هەیە، روسیا رایگەیاند هێزەکانی لە ناوچەی باخموت بەرەوپێشچوونیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام فەرماندەیەکی باڵای ئۆکراین ئەمەی رەتکردەوە و رایگیەیاند هێزەکانیان لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ لەو شارەدا لە بەرگرییەکی باشدان.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button