ئەدهەم بارزانی: لەسەر پێداگری پارتی هەڵبژاردن سێ مانگ دوادەخرێت

زووم..

 

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی ئاشكرایكرد، دوای پێداگری پارتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سێ مانگ دوادەخرێت.

ئەدهەم بارزانی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، پاش پێداگریەكی زۆری پارتی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردن، لەوانەیە جۆرە رێککەوتنێک بكرێت بۆ ئەوەی لەم سەردەمە لە عێراق شڵەژانێك دروست نەبێت.

دەشڵێت، پاش ھەندێك گەشت و سەفەری تەواو نھێنی، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ سێ مانگ و چەند رۆژێك دوابكەوێت.

رۆژی یەکشەممە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ئاشكرایكرد، بیستویانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت و سەرۆكایەتی هەرێم مەرسومێكی نوێ دەردەكات

هەواڵی زیاتر

Back to top button