پوتین بە مردووییش واز لە ناڤاڵنی ناهێنێت

زووم:

سێ رۆژە ئەلێکسی ناڤاڵنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا گیانی لەدەستداوە، دەسەڵاتدارانی روسیا تەرمەکەیان لە کەسوکارەکەی شاردووەتەوە، تائێستا ئامادەنین رادەستی بکەن.

کەسوکارەکەی لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا هەوڵی زۆریان داوە بگەن بە تەرمی ناڤاڵنی، بەڵام تائێستا ئەنجامێکیان دەستنەکەوتووە.

بە گوتەی کیرا ئیارمیش گوتەبێژ بە ناوی تیمی ناڤاڵنی، دەسەڵاتداران تەنانەت رێگەیان بە دایکیشی نەداوە تەرمی کوڕەکەی ببینێت.

سەبارەت بەو رێگرییانە، کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا – کرملین، تەنها ئەوەندەی راگەیاندووە، لێکڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ناڤاڵنی بەردەوامە و هێشتا ئەنجامی نەبووە.

هەر لەوبارەیەوە، ئیارمیش گوتویەتی، کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تاوان لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ناڤاڵنی درێژکراوەتەوە، بێئەوەی هیچ وادەیەکی بۆ دیاریبکرێت، بۆیە نازانن چەند کاتی دەوێت، چونکە بەگوتەی خۆی، “دەسەڵاتداران بەشێوەیەکی بەردەوام درۆیان لەگەڵدا دەکەن، بە ئاشکرا دەیانەوێت کاتی زیاتر بەدەستبهێنن، بێئەوەی تەنانەت هەوڵی شاردنەوەی ئەوە ویستە بدەن”.

تیمی ناڤاڵنی ترسی ئەوەیان هەیە بەمزووانە تەرمی سەرکردەکەی ئۆپۆزسیۆن رادەستنەکرێت، لەبەرئەوەی لە رووی یاساییەوە هەرکەسێک لە زیندان گیانلەدەستبدات بکات، دەسەڵاتداران دەتوانن بۆ ماوەی 30 رۆژ دەستبەسەر تەرمەکەیدا بگرن، تەنانەت بۆی هەیە بڕیاری لێکۆڵینەوەی زیاتر بدەن و ئەو ماوەیەش درێژبکەنەوە.

لە چوارچێوەی کاردانەوەکاندا، یولیا ناڤاڵنایا، هاوسەری ئەلێکسی ناڤاڵنی، بەردەوامبوونی لەسەر رێچکەی هاوسەرەکەی دووپاتکردەوە و داوای لە لایەنگرانی ناڤاڵنی کرد، پشتگیریی بکەن بۆ بەردەوام بوون.

هەروەها لە دەرەوەی روسیا، حکومەتی ئەڵمانیا، باڵیۆزی روسیاری لە وڵاتەکەی بانگهێشتکرد، داوایکرد تەواوی زیندانیانی سیاسی لە روسیا ئازاد بکرێن.

لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی روسیا، تەواوی تۆمەتەمەکان و کاردانەوەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە بارەی گیانلەدەستدانی ناڤاڵنی رەتکەنەوە و دەڵێن، لە نەبوونی بەڵگە و زانیاری لەسەر هۆکاری مردنەکەی، لێدوانەکان بە دوژمنکارانە دەزانن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button