لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لە لوبنان 360 کەس کوژراوە

 زووم:

رۆژنامە عەرەبییەکان

عەرەبی جەدید

لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لە لوبنان 360 کەس کوژراوە

لە چەند کاتژمێرى رابردوودا پێنج کەس لە لوبنان کوژراون، لە ئەنجامى تۆپبارانکردنى سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە.
لەبەرامبەردا حزبوڵای لوبنان چەند هێرشێکی موشەکى چڕى کردووەتە سەر چەند بارەگایەکى سوپای ئیسرائیل لەگەڵ بەکارهێنانى چەند درۆنیکى خۆکوژ.
دوێنێش وەزارەتى تەندروستیى لوبنان رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگى غەزەوە لە 7ـی ئۆکتۆبەر، 355 کەس لە لوبنان کوژراون.

قودسی عەرەبی

جیرمى کۆبرین بۆ قودسی عەرەبی: داوادەکەین ئەو جەنگە شێتانەیەى غەزە رابگیرێت

جێرمى کۆبرین، سەرۆکى پیشووى پارتى کرێکارانى بەریتانیا داوای راگرتنى جەنگى غەزە دەکات.
لە کاتى ئامادەبوونى لە یادکرنەوەى رۆژى نەکبەی فەلەستینى لە لەندەن بە رۆژنامەى قودسی عەرەبی گوت، لە شانشینى بەریتانیا 40 خۆپیشاندان دژى بەردەوامى جەنگى غەزە کراوە و داوایان لە حکومەتى بەریتانیا کردووە ناردنى چەک بۆ ئیسرائیل رابگرێت.


جەریدە

وەزیری ناوخۆی سودان: لە ئاسمانى کوەیتەوە پێداویستییە خۆراکى و پزیشکییەکان دابیندەکرێت

خەلیل پاشا سارین، وەزیرى ناوخۆی سودان دەڵێت، هێزی ئاسمانیى کوەیت بەشدارە لە پڕکردنەوەى پێداویستییە خۆراکی و پزیشکییەکانى هاووڵاتیانى سودان.
سارین ئەو گوتەیەى لەمیانەى دیدارێکى فەهد زەفیری، باڵیۆزى کوەیت لە وڵاتەکەى کردووە و هەڵوێستى کوەیتى بەرامبەر سودان بەرز نرخاندووە، بەتایبەت لەو جەنگە نەخوازراوەی ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە.

عەرەب

لوتکەى وڵاتانی عەرەبی داواکارە هێزە نێودەوڵەتییەکان لە خاکى فەلەستین بڵاوبکرێتەوە، تاوەکو ئەوکاتەى دەگەنە چارەسەرى پرسی دوو دەوڵەت

دۆسیەى فەلەستین باڵی بەسەر کاروبارەکانى 33ـهەمین لوتکەى وڵاتانى عەرەبی کێشا، کە لە مەنامەى پایتەختى بەحرەین بەڕێوەدەچێت، لە دیارترین ئەو باس و خواسانەش بڵاوەپێکردنی هێزە نێونەتەوەییەکانە لە خاکى فەلەستین تاوەکو دەگەنە پرسی چارەسەری ئەو کەو کێشەیە بە بژاردەى دوو دەوڵەت

 

رۆژنامە تورکییەکان

میللییەت

سزا بەسەر دۆسیەى کۆبانیدا بارى
دوێنێ دادگاى ئەنقەرە بڕیارى کۆتایی لەسەر 108 تۆمەتبارى دۆسیەى کۆبانى دا، لەنێویاندا هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش سزای 42 ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ سزای 30 ساڵ و سێ مانگ، ئەحمەد تورک سزای 10 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
هاوکات دادگا بڕیاریدا بە ئازادکردنى 12 سیاسیی کورد لەوانەش گوڵتەن کشەناک، سەباحەت تونجەل، ئایلا ئەکات، هەروەها چەند سیاسییەکی دیکەى وەک ئەڵتان تان، ئایهان بیلگەن و تۆمەتەکەیان لەسەر لابرا.

سۆزجو

لەماوەى چوار مانگدا 31.8 ملیار لیرە خەرجکراوە

سەرۆکایەتى کاروبارى ئاینی زیادمەسرەفییەکی رادەبەدەر لە خەرجییەکانى دەکات، ئۆتومبێلی گرانبەها، ئوتێلی پێنج ئەستێرەیی، خەرجی کۆبوونەوەکانیان و لیستی خواردنەکانیان لە ناوەندە خزمەتگوزارییەکانیان تەنها لە مانگی نیساندا 7.4 ملیار لیرەیان خەرجکردووە.
هەروەها لە چوار مانگی رابردوودا 31.8 ملیار لیرە لە داهاتى گشتی خەرجکراوە.
لە ژەمە خواردنەکانى لیستی خواردنى مانگی ئایاردا بە نزیکەیی هەموو رۆژێک ژەمی گۆشتی تێدابووە، ئەمە لەکاتێکدایە هەر لە هەمان وادەدا وەزارەتى دەرەوە 8.3 ملیار لیرە و وەزارەتى بەرگریی 23.5 ملیار لیرەى خەرجکردووە.

 


سەباح

تورکیا و گورجستان رێککەوتنى ئابوورى واژۆ دەکەن
لە سەردانەکەى ئیراکلی کۆباخیزدە، سەرۆکوەزیرانى گورجستان بۆ ئەنقەرە رێککەوتنێکی ئابوورى لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکردووە. لەئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات سێ ملیار دۆلارە، هەردوولا رێککەوتنێکیان بە بەهاى پێنج ملیار دۆلار واژۆ کردووە.
تورکیا پڕۆژەى بیناسازیی و لە وارەکانى ژێرخانى گورجستان وەبەرهێنانى زیاتر ئەنجامدەدات.
گورجستان رەزامەندى دەربڕیوە هەماهەنگی لە رووبەڕووبونەوەى پرسى تیرۆر لەگەڵ تورکیا بکات، بەتایبەتى بۆ پەکەکە و فەتۆ.

 


یەنی ئاکیت

زیاتر لە 15 هەزار منداڵ لە غەزە کوژراون
لە 7ـى ئۆکتۆبەرەوە تائێستا لە ئەنجامی هێرشەکانى سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، 15 هەزار و 103 منداڵ کوژراون.
هەر لەو ماوەیەدا 35 هەزار و 272 کەس کوژراون، ژمارەى بریندارەکانیش گەیشتووەتە 79 هەزار و 205 کەس.

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

واشنتن پۆست

سەردانەکەی پوتین بۆلای شی بۆ راگەیاندنی ئارامیی رەوشی نێوانیانە
لاپەڕەی یەکەمی ئەم رۆژنامەیە وێنەیەکی پێکەوەیی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا و شی جینپینگی سەرۆکی چینی پێکەوە بڵاوکردووەتەوە، کە لە بۆنەی پێشووازی لێکردنیدا گیراوە.
چاودێڕان دەڵێن، وێنەکە ئاماژەیە بۆ جێگیریی پەیوەندییەکانی نێوانیان و سەرەتای قۆناغی گۆڕانکارییە.
پوتین لە گوتارێکیدا پەیوەندییەکانی نێوانی هەردوو وڵاتەکەی بە جێگیر ناوبرد و گوتی، ئەو پەیوەندییە وادەکات هێزێکی نوێ دەربکەوێت، کە لە بری ئەمریکا رێبەرایەتی دنیا بکات.

گاردیەن

هێشتا سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ئەگەری مەترسی تەێنەپەڕاندووە
لە پاش تەقەلێکردنیەوە، رەوشی تەندروستیی رۆبەرت فیکۆی سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا جێگیرە، بەڵام هێشتاش قۆناغی مەترسیی تێنەپەڕاندووە.
لەپاش تەقەکردن لە خودی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی وڵاتەکە داوای یەکگرتوویی ریزەکانی خەڵکی کرد، بەڵام ئەو هەوڵی کوشتنە وڵاتەکەی بەشێوەیەکی خراپ دابەشکردووە.
لە 20 ساڵی رابردوودا ئەم رووداوە دەبێت بە یەکەمین هەوڵی کوشتنی سیاسی لەنێو تەواوی کیشوەری ئەوروپادا، بۆیە ئێستا ئەم رووداوە شەپۆلێکی لەرزی بە تەواوی کیشوەرەکەدا هێناوە.

دەیلی مەیل

ناپاکی بەرامبەر بە پۆستەی پاشایی مەکەن

وەزیری بازرگانیی بەریتانیا هۆشداریی دا بە کاربەدەستە گەورەکانی بواری کاری پۆستەیی وڵاتەکەی خۆیان و دەڵێت، ناهێڵێت خزمەتگوزاریی پۆستەیی نێو بەریتانیا بفرۆشن بە فیرعەونێکی چیکی بەرامبەر بە سێ ملیار و 500 ملیۆن پاوەند، تاوەکو گەرەنتی لەسەر ئەوە وەرنەگرێت تەواوی خزمەتگوزارییە پۆستەییەکانی وڵاتەکە وەک خۆیان دەمێننەوە.
شەوی رابردوو کێمی بادەنۆک، وەزیری بازرگانی هۆشداری دا بە فەرمانگە و پۆستەی وڵاتەکە کە رێگە نادات ئەو دامەزراوەیە بفرۆشرێت بە کڕیارێکی بێگانە تاوەکو گەرەنتی وەرنەگرێت تەواوی خزمەتگوزارییە پۆستەییە پێشکەشکراوەکانی ئێستا وەک خۆیان دەمێننەوە.

تایمز

ئێستا پاشا باشتر بووە، بەڵام پێویستی بەوە هەیە بجووڵێت

شاژنی وڵاتەکە دەڵێت، ئێستا پاشا رووی لە باشتربوون کردووە، باشتریش دەبێت ئەگەر ئاگاداریی تەندروستیی خۆی بێت.
رۆژنامەى تایمز ئەمڕۆ وێنەیەکی شاژنی پێشوو، ئەلیزابیسی بڵاوکردووەتەوە، کە میر ئەدواردی لەباوەشدایە، شازادە مارگرێتیش سارای کچیی لە باوەشدایە، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەى بنەماڵەی پاشادا، وێنەکە لە لەلایەن کەسایەتیی خانەدان ئیرڵی سنۆدنەوە لە ساڵی 1963 گیراوە و ئێستا بڵاودەبێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button