هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە “رێگەی تانکەرەوە و بە قاچاخ” نەوتی بە ئیسرائیل فرۆشتبێت

زووم:

هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە “رێگەی تانکەرەوە و بە قاچاخ” نەوتی بە ئیسرائیل فرۆشتبێت و دەشڵێت، ئەو لێدوان و بانگەوازانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە “راست نین”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 11ی شوباتی 2023، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو “چەواشەکارییانە” تێکدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

ئەم رونکردنەوەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا فالیح خەزعەلی پەرلەمانتاری کوتلەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاندبوو، لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەڵگەنامەی دەستکەوتووە کە “نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئیسرائیل فرۆشراوە.. ئەمەش کارێکی نایاساییە”

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە روونکردنەوەکەیدا، گوتوویەتی، “نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) هەناردە دەکرێت، هەموو کاتێک رێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگیرێت”.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button