دارا سێکانیانی: لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهێنراوە بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

زووم:

دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ زووم گوتی، نزیکەی ١١٥ پەرلەمانتار واژوومان کردووە و داوامان لە حکومەتی ناوەند کردووە، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

گوتیشی، بە حکومەتی ناوەندمان وتووە، وەرزی یەکەمی خوێندن تەواو بووە بەڵام تاکو ئێستا دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان داخراون، ئەگەر حکومەتی هەرێم یاخود حکومەتی عێراقی فیدراڵ کەمتەرخەمە مووچەخۆر تاوانی چییە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، عێراق پێی باشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نەفەقاتی فعلییەوە بگوازرێتەوە بۆ نەفەقاتی حاکیمە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button