لە ئامەد پۆلیسی گەشتیاریی دادەمەزرێت

زووم…

 

فاتح کایا بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ئامەد رایگەیاند: دەستیان بە دامەزراندنی ئەو پۆلیسانە کردووە کە شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، عەرەبی و کوردی و زازاکین بۆ ناساندنی شوێنە گەشتیاریەکان بە گەشتیاران.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئەنادۆڵو، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی ئامەد  راشیگەیاندووە لەڕۆژانی جەژندا زۆرترین گەشتیار روویان لە ناوچە مێژووییەکانى ئامەد کردووە و هۆتێل و میوانخانەکان بە تەواوى پڕ بوون.

ئامەد بە گەورەترین شارى باکوورى کوردستان دادەنرێت، خاوەنی 33 شارستانییەتی جیاوازە، لەم ساڵانەی دواییدا لەڕووی مێژوویی و گەشتیارییەوە، بووەتە شوێنێکی جێی سەرنجی هەموو لایەک.

شوێنە مێژووییەکانی وەک، مۆزەخانەی ئیچکالا، مزگەوتی گەورەی مێژوویی، پردی ئۆن گوزلو، کلێسا نۆژەنکراوەکان کە هەموویان لە لیستی کەلەپووری یۆنسکۆدان، سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button