جوداخوازەکان لە هەڵبژاردنی کەتەلۆنیا شکستیان هێنا

زووم…

 

پارتە جوداخوازکان کە ماوەی 10 ساڵ فەرمانڕەوای هەرێمی کەتەلۆنیا بوون، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی هەرێمەکە شکستیان هێنا و سۆسیالیستەکانیش بە سەرۆکایەتی پێدرۆ سانچێز بەرەوپێشچوونی بەرچاویان تۆمارکرد.

دوای جیاکردنەوەی %98ـی دەنگەکان، پارتە جوداخوازەکان لە کۆی 135 کورسی، توانییان تەنها 59 کورسی بەدەستبهێنن، ئەمەش زۆر کەمترە لەو 68 کورسییەی پێویستە تاوەکو ببنە زۆرینە.

پارتە سۆسیالیستەکانی کەتەلۆنیا بە سەرکردایەتی سلڤادۆر ئێلا توانییان 42 کورسی بەدەستبهێنن ئەمەش ژمارەیەکی زیاترە لەوەی پێشتر لە راپرسییەکاندا پێشبینی دەکرا.

سەرباری ئەوەی سۆسیالیستەکان ژمارەی کورسییەکانیان زیادیکردووە، بەڵام هێشتا ناتوانن ببنە زۆرینە و دەسەڵاتی هەرێمەکە بگرنەدەست.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button