عێراق ساڵانە بایی چوار ملیار دۆلار بەنزینی موحەسەن و سوپەر هاوردە دەکات

زووم:

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، تێچووی ساڵانەی هەناردەی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لەسەر حکومەت دەگاتە چوار ملیار دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، باسم عەوادی لەبارەی بەنزینی موحەسەن و سوپەرەوە گوتوویەتی، ساڵانە بایی چوار ملیار دۆلار ئەو دوو جۆرە بەنزینە هاوردە دەکەن و بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخەکانیان تەنها بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆیە.

گوتەبێژەکەی حکومەتی عێراق  گوتیشی، تا کۆتایی ساڵی 2025 دەگەنە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی بەنزین چیدیکە ئەو بڕە پارە زۆرە لە هاوردەکردنی بەنزین خەرجناکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەى رابردوو، حکومەتى عێراق نرخى هەردوو جۆرى بەنزینى موحەسەن لە (650 بۆ 850) و سوپەر لە (1000 بۆ 1250) دینار بەرزکردەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button