عێراق و روسیا گفتوگۆ لەبارەی وزە و گەشەی ئابووری دەکەن

زووم:

نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ یەبرۆس کۆتراچیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە بەغداد گفتوگۆیان لەبارەی گەشەی ئابووری و کەرتی وزەوە کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، سودانی و کۆتراچیڤ، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس، گفتوگۆیان لەبارەی هاریکارییەکانی رووسیاوە کردووە لە بواری وزە و گەشەی ئابووری.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی بارودۆخی گەشەسەندنی ئابووری و پرۆژە ستراتیژییەکان لەگەڵ روسیا بەگرنگ دەزانێت، بەتایبەت هاوکاری و پشتیوانیی روسیا لە بواری پیشخستنی بواری وزە لە وڵاتدا و پرۆژەکانی دیکەی بونیادنان و وەبەرهێنان.

سودانی لەڕێگەی باڵیۆزەکەیەوە داوای لە روسیا کردووە کاریگەرییەکانی جەنگی غەزە لەسەر عێراق و ناوچەکە کەمبکاتەوە، بەتایبەت لە بواری ئابووری و کەرتی وزەدا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button