دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان “نزیکە”

زووم، رۆژنامەى سەباح

رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراق، لە زارى باسم عەبادى بریکارى وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند لە چەند رۆژى داهاتوودا دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنین.

دواى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى نێودەوڵەتى لە پاریس، لە رۆژى 25ى ئازارەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسانى وەزارەتى دارایی بۆ هەر مانگێک هەرێمى کوردستان 850 ملیۆن دۆلار زیانى بەردەکەوێت.

ئاشکراشیکرد، وەزارەتى نەوت یەکەم گرێبەستى فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ کۆمپانیایەکى بیانى واژۆکردووە و رەشنوسی سێ گرێبەستى دیکەشى ئامادەکردووە و پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتەکە واژۆ دەکرێن.

بەگوتەى باسم عەبادى، گرێبەستەکان بەگوێرەى ئەو رێکارانەیە کە کۆمپانیاى سۆمۆ لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان واژۆى دەکات.

دەشڵێت، وەزارەتى نەوتى عێراق ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، ئەگەر لایەنى تورکى پشکنینى بۆ بۆریەکە تەواو کردبێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button