کوێستان محەمەد: داوامان کردووە لێبوردنی تایبەت بۆ ژمارەیەک زیندانی دەربکرێت

زووم…

 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، داوایان لە سەرۆکایەتی هەرێم کردووە لێبوردنی تایبەت بۆ ژمارەیەک زیندانی پەککەوتە دەربکات کە توانای خزمەتکردنی خۆیان نییە.

کوێستان محەمەد لە لێدوانێکدا بە زوومی گوت، ئێستا لیژنەیەکی تەندروستی پشکنین بۆ دۆخی ئەو زیندانیانە دەکەن بۆ ئەوەی پشتڕاستبکرێتەوە کە پەککەوتەن و پێویستیان بە لێبوردنی تایبەت هەیە.

راشیگەیاند، لێبوردنەکە تەنیا کەسانی پەککەوتە دەگرێتەوە نەک هەموو ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button