هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان قەدەغە دەكرێت

زووم..

 

هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان قەدەغە دەكرێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، ئەمڕۆ لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر لەو رێگایانەی سەیرانگایان لەسەرە قەدەغەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، بڕیارەكە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە و مەفرەزەی زاڵگەكان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن كە پابەندی بڕیارەكە نابن.

هاوکات، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سەیرانگا و شەقام و شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەیە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button