ئۆتۆمبێلی کیا پڕفرۆشترینە لە عێراق

زووم:

کۆمپانیای فەوکەس تو مووڤ، کە لە بواری ئاماری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا کاردەکات رایگەیاند، لە نۆ مانگی رابوردوودا فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە عێراق بە بەردەوامی گەشەی کردووە.

کۆمپانیاکە لە راپۆرتى ساڵانەشى ئاشکرایکردووە، کە  ئۆتۆمبێلی جۆری کیا زۆرترین فرۆشی هەبووە، لەنێو کیاشدا زۆرترین خواست لەسەر پیکابی جۆری کیافرۆنتێر بووە.

بە گوێرەى کۆمپانیاکە، کیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە 27 هەزار و 325 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، بەدوای ئەودا تۆیۆتا بە پلەی دووەم دێت 26 هەزار و 80 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، هیونداش لە پلەی سیێەمدا دێت و 12 هەزار و 195 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

هەر بە گوێرەى ئامارەکە، ئۆتۆمبێلی ئێم جی لە پلەی چوارەمدایە 10 هەزار و 779 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی دواین ئامار بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە عێراق، ئەمساڵ بە رێژەی لەسەدا 25 لە ساڵی رابردوو زیاتربووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button