کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت

زووم..

 

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاندووە، ئەمرۆ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و رێژەی دابارین لە پاریزگای دهۆک زیاتر دەبێت.

دەشڵێت، بۆ سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا، بەڵام بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button