رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور: هیچ سیستمێکی کردەیی پزیشکی لە غەزە نەماوە

زووم:

 

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، چیتر هیچ سیستمێکی کردەیی پزیشکی لە غەزە نەماوە و زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی “ناسڕ” لەکارکەوتوون.

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی ناسڕ لە غەزە لە کار کەوتوون.

رێکخراوەکە گوتی، بڕانی کارەبا لە نەخۆشخانەکە بووەتەهۆی لەکارکەوتنی سەرجەم کەرەستە پزیشکییەکان، لە نێویشیاندا ئامێرەکانی هەناسەدان، هەروەها لەم رۆژانەی کۆتاییدا زۆربەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە هەڵاتوون، لە کاتێکدا 300 بۆ 500 نەخۆش برینەکانیان سەختە و ژیانیان لە مەترسیدایە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button