زنجیرەیەک بومەلەرزە تایوانی هەژاند کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 6.3 پلەی رێختەر بوو

زووم…

 

لە دوێنێوە ژمارەیەک بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز تایوانیان هەژاند کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 6.1 پلەی رێختەر بوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە دورگەکەیان هەژاندووە کە گوڕی یەکەمیان 6.1  پلەی رێختەربووە و چەند خولەکێک دواتریش بومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 6 پلە روویداوە.

دامەزراوەی ناوەندی کەشوهەوای تایوان گوڕی دوو بومەلەرزەکەی لە نێوان 6 بۆ 6.3 پلەی رێختەر دیاریکردووە.

بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە ئەنجامی ئەو دوو بومەلەرزەیە تۆمارنەکراوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بومەلەرزەکانەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای هاووڵاتیانی دورگەکە دروستبووە.

بەرپرسانی دورگەکە دەڵێن، بومەلەرزەکان پاشەلەرزەی ئەو بومەلەرزە بەهێزەن کە ـ13ی ئەم مانگە دورگەکەی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button