هەنگاو: بەهۆی سەرماوە کۆڵبەرێک لە مەریوان گیانی لەدەستدا

"سێ هەفتە پێش ئێستا هاوسەرگری کردووە"

زووم:

 

رێکخراوی هەنگاو بۆ ماڤەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەى راگەیەندراوى رێکخراوەکە کۆڵبەرەکە ناوی فەرید رۆبینایە و خەڵکی گوندی چاڵیسەرى سەر بە مەریوانە، دوێنێ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنجیرانی مەریوان بەهۆی سەرماوە رەق بووەتەوە.

هەنگاو دەڵێت، دوای حەوت کاتژمێر گەڕان بە دوایدا ئەمڕۆ تەرمەکەی لە کوێستانەکانی هەنجیران لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى هەنگاو، فەرید رۆبینا سێ هەفتە پێش ئێستا هاوسەرگری کردووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button