پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ویستبوویان چای ماوەبەسەرچوو ساغ بكەنەوە

زووم…

 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ویستبوویان چای ماوەبەسەرچوو لەناو بازاڕەكان ساغ بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر سەرەنجام توانرا، تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر 61 كارتۆن چای ماوەبەسەرچوودا كە لە كۆگایەكدا لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی شاردبویانەوە.

پۆلیسی سلێمانی گوتیشى، تۆمەتباران، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button